چاویارنیوز – هاکان فیدان جەختی لەسەر پێویستیی کۆتایی هێنانی یەکجارەکی بە جەنگی ئەمریکا و ئێران کردەوە.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لوتکەی ئەنتاڵیا رایگەیاند: ئەمریکا و ئێران خواستیان بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان هەیە، بۆیە پێویستە ئاگربەستی نێوانیان درێژ بکرێتەوە.
وتیشی؛ کەس نایەوێت جەنگ لە ئێران سەر هەڵبداتەوە، پێویستە جەنگی ئەمریکا و ئێران بە یەکجاری کۆتایی بێت و نابێت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوام بن
No Comment! Be the first one.