چاویارنیوز _ دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا و لە لووتکەی ناتۆدا لە ئەقەرە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان دا بۆ گەڕاندنەوەی تورکیا بۆ پڕۆگرامی فڕۆکەی ئێف ٣٥، بەڵام لەناو کۆنگرێسی ئەمریکادا ترەمپ تووشی بەربەستی گەورە دەبێتەوە.
لەو بارەیەوە، دینا تایتس ئەندامی کۆنگرێس و ١٧ نوێنەری دیکە، لە نامەیەکی رەسمیدا داوایان لە کۆنگرێس کردووە رێگری لەو هەوڵانە بکەن کە ئیدارەی ترەمپ دەیدات بەمەبەستی رادەستکردنی ئەو فڕۆکە پێشکەوتووانە بە ئەنقەرە.
هاوکات، ئەندامانی کۆنگرێس پێداگرن لەسەر ئەوەی کە تورکیا وەک هاوپەیمانێکی باوەڕپێکراوی ناتۆ هەڵسوکەوت ناکات و پێدانی ئەم تەکنەلۆژیایە ئاسایشی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەکی جددییەوە.
کۆنگرێس دژی بەڵێنەکەی ترەمپە بۆ فرۆشتنی فڕۆکە بە تورکیا
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا کێشە لەبەردەم بەڵێنەکەی ترەمپ بۆ ئەردۆغان دروستدەکەن لەبارەی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ۳٥ بە تورکیا
No Comment! Be the first one.