چاویارنیوز _ سوپای ئێران رایگەیاند، لـە گەرووی هورمز کەشتییەک بە 2500 کۆنتێنەرەوە نوقم بوو کە هەوڵیداوە بە بێ مۆڵەت گەروەکە تێپەڕێنێت و بەر مینی دەریایی کەوتووە.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای ئێران، ئەو کەشتییانەی دەیانەوێت بەبێ رێپێدانی ئێرانی بە گەرووەکەدا تێپەڕێت زەرەردەکات و نوقم دەکرێت.
ئێرانییەکان لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا رایانگەیاندووە، گەرووەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەواندایە و ناهێڵن هیچ کەستییەک بەو گەرووەدا تێپەڕێت ئەگەر ئەوان رەزامەند نەبن.
کەشتییەک لە هورمز نقووم بووە و ئێرانیش پێداگرە لەسەر بەڵێنی خۆی
ئێران رایدەگەیەنێت، هەر کەشتییەک بە گەرووی هورمزدە تێپەڕێت زەرەردەکات و رێگری لێدەکرێت یان بە مینەکانی گەرووەکەدا دەدەن و لەناودەچن.
No Comment! Be the first one.