چاویارنیوز _ جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لە دوایین دیداریدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دەڵێت: پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئێستادا لەبەردەم هەڕەشەی بنبەستدایە، بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان کورد و تورکیا پێویستی بە هەنگاوی یاسایی و سیاسییە.
ناوبراو رایگەیاندووە، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا پێویستی بە هەنگاوی یاسایی و سیاسییە، گەل لەپەیوەندیی لەگەڵ دەوڵەتدا پێویستە چاوەڕوانی دەوڵەت نەبێت، هیوای لەسەر هەڵنەچنێت، پێویستە خۆی رێکخراو بکات و خۆی هەموو رێکارەکان بگرێتەبەر بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، بەڵام تائێستا ئەوە نەبینراوە.
پرۆسەی ئاشتیی کورد و تورک خەریکە دەگاتە بنبەست
دوای ماوەیەکی زۆر لە پرسی ئاشتی و هەوڵەکان بۆ کرانەوەی تورکیا بە رووی کورددا، بەڵام سەرکردەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێت: لەکۆتاییهاتنی پرۆسەکە دەترسین.
No Comment! Be the first one.