چاویارنیوز _ ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: وڵاتەكەی خەریكی هەڵسەنگاندنی وەڵامەكەی ئەمریكایە بۆ كردنەوەی گەروی هورمز.
وتیشی، ئێمە هێشتا وەڵامەكەی ئەمریكا هەڵدەسەنگێنین و لە رێگەی نێوەندگیرەكانەوە وەڵاممان دەبێت؛ داوامان ئەوەیە كە دانوستانەكان لە سەر بنەمای راستی و رێزگرتن لە مەرجەكانمان بێت تاوەکو گەروی هورمز كە شادەماری ئابووریی جیهانە، جارێكی تر بە رووی كەشتیوانیدا بكرێتەوە.
راشیگەیاند، دەبێت سەرەتا ئاسایشی گەرووەكە جێگیر بكرێت، پاشان باسی دۆسێكانی تر بكرێت، كە ئەمەش بووەتە خاڵی ناكۆكی لەگەڵ واشنتۆن.
ئاشكراشیكرد، ئاڵوگۆڕی نامەكان لە ڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیر وەك قەتەر و پاكستان لەنێوان تاران – واشنتۆن بەردەوامە
No Comment! Be the first one.