چاویار نیوز – عەمید عەلی ڕەزا شێخ جێگری فەرماندەی کاروباری جێبەجێکردنی سوپای ئێران، لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، ڕێژەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەماوەی حهوت مانگی دوای شەڕی 12 ڕۆژە، 10 هێندەی تەواوی ئەو ماوەیە بوە کە پێش ئەو قۆناغە هەبوە.
وتیشی، ئەم بازدانە گەورەیە لەپیشەسازیی بەرگرییدا نیشانەی وەرگرتنی وانە سەربازییەکانە بۆ گۆڕینی هاوکێشە ستراتیژییەکان.
ڕونیشیکردەوە، سوپای ئێران لەماوەی حهوت بۆ ههشت مانگی دوای شەڕی دوەم، تهکنیکو شێوازی نوێی بۆ ئامادەکاری بەرامبەر ئەگەری شەڕی سێیەم گرتوەتەبەر.
ئاماژەی بەوەکردوە، شۆڕشێکی ڕاستەقینە لەبواری درۆندا ڕویداوەو ئێستا ئەم ئامرازانە هاوکێشە بەرگرییەکانی دوژمن تێکدەدەن تاوەکو موشەکەکان بەوردی ئامانجەکانیان بپێکن.
No Comment! Be the first one.