چاویارنیوز _ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان بەردەوام بن، ئەوە وا دەکات هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و بازرگانی لە گەرووی بابولمەندب_دا، هاوشێوەی گەرووی هورمزی لێبێت.
ئەم پەیامەی ئێران لە کاتێکدایە، هێشتا ئاسۆی رێککەوتنی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران دەرنەکەوتووە و ئێران ئامادەی وەڵامدانەوە چ بۆ رێککەوتن بێت یان هێرشکردن.
ئێران باسی گەرووی بابولمەندەب دەکات
فەرماندەیەکی پلە باڵای ئێران پێیوایە نابێت هێرشەکان بۆسەر غەززە و لوبنان بەردەوام بن، ئەگینا دۆخی گەرووی بابولمەندەب تێکدەچێت
No Comment! Be the first one.