چاویارنیوز – سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس، ئەنجامی دانوستانەکانی دوێنێی سویسرای ڕوون کردەوە کە هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر هەناردەکردنی نەوتەکەی و ئازادکردنی بەشێک لە پارە بلۆک کراوەکانی بەشێک لە دەستکەوتەکانە.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: نێوەندگیریی ماندوو نەناسانەی پاکستان و قەتەر بووە هۆی پێشکەوتنی گەورە لە کۆتایی هێنان بە شەڕی لوبنان.
هەروەها گەمارۆی سەر هەناردەکردنی نەوت و پترۆکیمیایی ڕاگیرا و گەمارۆی دەریایی هەڵگیرا و بەشێک لە سەروەت و سامانی بلۆککرا ئازاد کرا و پلانی گەورەی ئێران بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری جێبەجێ کرا.
No Comment! Be the first one.