چاویارنیوز _ ئاژانسی “فارس”ی ئێرانی بڵاویکردەوە، تاران ئامادەنەبووە ئەمڕۆ یەکشەممە رێککەوتنەکەی لەگەڵ واشنتۆن ئیمزابکات، چونکە رۆژی لەدایکبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە .
بەپێی سەرچاوەکان، تاران نایەوێت لەم رۆژەدە ئیمزای رێککەوتنەکە بکات، ئەمەش لەبەرئەوەی نەوەک سەرۆکی ئەمریکا ئەو رێککەوتنە بۆ مەرامی پڕوپاگەندە و ریکلامی میدیایی بەکاربهێنێت.
باس لەوەدەکات، پێداگری ترەمپ لە دیاریکردنی ئەمڕۆ بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە، ئامانج لێی گۆڕینی ئەم روداوە سیاسییە نێودەوڵەتییەیە بۆ دەستکەوتێکی کەسیی خۆی.
بۆچی تاران رێککەوتنەکەی ئیمزانەکرد
میدیای ئێران هەواڵی ئیمزانەکردنی رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکای بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئێران ئامادەنەبوو رێککەوتنەکە ئیمزابکات
No Comment! Be the first one.