چاویارنیوز – وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا پشوو درێژ نەبووە و کاری بە لێکتێگەیشتنەکان نەکردووە، بۆیە هیچ کەس ناتوانێت ئێران بە شکاندنی رێکەوتنەکان تۆمەتبار بکات.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی تەموزی ٢٠٢٦، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چەند پەیامێکی توندی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ناوچەکە کرد و جەختی لەسەر بەدواداچوونی یاسایی بۆ خوێنی رێبەری شەهیدی وڵاتەکەی و قوربانیانی دیکە کردەوە.
لە سەرەتای قسەکانیدا، بەقایی سڵاوی ئاراستەی گەلی عێراق بەتایبەت دانیشتوانی شارەکانی نەجەف و کەربەلا کرد، کە لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی رێبەری وڵاتەکەیدا هاوسۆزییان نیشان داوە، وتیشی: “ئەم هاوسۆزییە نیشانی دا کە پەیوەندیی خۆشەویستیی نێوانمان لە سنوورەکان تێدەپەڕێت، سڵاو بۆ نەتەوەی ئێران کە سەربەرزانە بەرامبەر برینەکان وەستاوە”.
سەبارەت بە شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، رێبەری شەهیدی ئێران و ئەو هاونیشتمانییانەی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا شەهید بوون، بەقایی وتی: “بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی دادپەروەری و خوێنخوازیی رێبەری شەهید، ئەسڵێکی جدی و داواکارییەکی گشتییە، وەزارەتی دەرەوە هەموو ئامرازە یاسایی و نێودەوڵەتییەکان بۆ بەڵگەنامەکردنی ئەم تاوانانە بەکاردەهێنێت”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هێرشی کردە سەر ئەو لایەنانەی کە بە بکوژی ئێرانییەکان ناوی بردن و وتی: “ئەوانەی هەزاران کەسیان لێ شەهیدکردین، ئێستا پۆزی مەزڵوومییەت لێدەدەن، بەڵام جیهان هەڵناخەڵەتێت و بکوژبوونی ئەوانی لەبیر ناچێتەوە”.
لە کۆتایی قسەکانیدا، ئیسماعیل بەقایی ئاماژەی بە لێکتێگەیشتنە نێودەوڵەتییەکان کرد و رایگەیاند، ئەمریکا پشوو درێژ نەبووە و کاری بە لێکتێگەیشتنەکان نەکردووە، بۆیە هیچ کەس ناتوانێت ئێران بە شکاندنی رێکەوتنەکان تۆمەتبار بکات، جەختیشی کردەوە کە “تاکو پێشێلکارییەکان بەردەوام بن، ئێمەش پابەندی هیچ رێکەوتنێک نابین”.
No Comment! Be the first one.