چاویارنیوز – دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ چەندمین جار بەبێ ناوبردن لە حزب و لایەنێکی تایبەت، دەڵێت، کوردەکان دەستیان بەسەر چەکەکان داگرت کە مەبەستی ئەو چەکانەیە بانگەشەی دەکات بۆ خۆپیشاندەران لە ئێران ناردوونی.
ترەمپ لەبارەی بردنی چەکەکانی ئەمریکا وتی: خۆپیشاندەرانی ئێران چەکیان نەبوو، ئێمە پێمانوابوو کە کورد چەکەکان دەگەیێننە دەست خۆپیشاندەران، بەڵام کورد ئێمەیان بێهیواکرد.
کوردەکان دەستیان بەسەر چەکەکان داگرت، ئەوان ناوبانگێکی باشیان لە کۆنگرێس هەیە، کۆنگرێس دەڵێت، شەڕکەری باشن، باشە، ئەوان شەڕکەری باشن، بەڵام پارەیان وەرگرتووە.
No Comment! Be the first one.