چاویارنیوز _ رۆژنامەی زەمانی تورکی بڵاویکردەوە، تورکیا هەوڵیدا لەڕێی تانەیەکەوە ئەو بڕیارەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کە لە بەرژەوەندی عێراق دایبوو سەبارەت بە پڕۆژەی بۆری نەوتی خاو، هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام تانەکەی دۆڕاند. بەدەرچوونی ئەم بڕیارەش، تورکیا ناچار دەبێت بە پێدانی قەرەبووی دارایی بڕی یەک ملیار و 471 ملیۆن دۆلار بە عێراق.
هەر لەو بارەیەوە، دێنیس یاڤوز یەڵماز پەرلەمانتاری پارتی گەلی كۆماری بۆ یەكەمجار وردەکارییەکانی دۆسیەکەی ئاشکرا کردووە، کە بەوتەی ناوبراو حکومەتی تورکیا هەوڵی شاردنەوەی داوە. رۆژنامەکەش لە زاری یاڤوز یەڵمازەوە بڵاویكردووەتەوە، هەوڵەکانی تورکیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەرەبووەكە شكستیهێناوەو بەڵگەنامە فەرمییەکانيشی بڵاوکردووەتەوە کە ئەو سزایە بەهۆی ئەو پێشێلکارییانەوەیە کە لەلایەن حکومەتەوە ئەنجامدرا سەبارەت بە بۆری نەوتی خاو لە نێوان عێراق و تورکیادا و ئێستاش توركیا ناچارە بە پێدانی یەک ملیار و 471 ملیۆن دۆلار قەربوو بە عێراق.
No Comment! Be the first one.