چاویارنیوز – ئەرتەشی ئێران هێرشی بۆ سەر کۆگای تەقەمەنی سوپای ئەمریکا لە کەمپی ئەلعەدیری و هەروەها ڕاداری پاتریۆت و ڕاداری ئاسمانی سوپای ئەمریکا لە بنکەی عەلی ئەلسالم لە کوێت ڕاگەیاند.’ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی: “لە بەرامبەر دەستدرێژییە دووبارەکانی دوژمن، شەهیدبوونی هاووڵاتیانی ئازیزمان، و هێرشەکانی سەر پرد و ژێرخان و ناوچە مەدەنییەکان، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، لە قۆناغی شانزەهەمی ئۆپراسیۆنی ساعقە، سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران کۆگای تەقەمەنی سوپای تیرۆریستی ئەمریکای لە کەمپی ئەلعەدیری، ڕاداری پاتریۆت و ڕاداری ئاسمانی ئەم سوپایە دەستدرێژکارە لە بنکەی عەلی ئەلسالم لە کوێت بە هێرشی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: “کەمپی ئەلعەدیری یەکێکە لە بنکە گرنگەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کە ١٠٤ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دوورە و ناوەندێکی گرنگە بۆ پاڵپشتی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا، و پەکخستنی ئۆپەراسیۆنی ئەم بنکەش کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی پشتیوانی سوپا لە ناوچەکەدا”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بنکەی ئاسمانی ئەلسالم هەروەها بنکەیەکی گرنگە، ناوەندێکی سەرەکی گواستنەوەی ئاسمانییە و دەروازەی هێزە سەربازییەکانە بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، کە ڕۆڵی سەرەکی لە ستراتیژی سەربازی و لۆجستیکی سوپای شەڕانگێزی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەگێڕێت.
No Comment! Be the first one.