چاویارنیوز – سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی نوێدا ئاشکرای کرد کە لە ڕێگەی هێرشێکی هاوبەشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن)، چەندین سیستەمی ڕادارییان لە وڵاتی عومان کردووەتە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سوپای پاسداران هۆشداری توند دەداتە هێزە بیانییەکان و ڕایدەگەیەنێت: “تاکە ڕێگە بۆ بە کراوەیی مانەوەی گەرووی هورمز و پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی، کۆتاییهێنانە بە دەستتێوەردانە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکەدا.”
ئەم هەڵوێستە نوێیەی تاران ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەی کەنداو. سوپای پاسداران جەختی کردووەتەوە کە بەردەوامیی بوونی سەربازیی ئەمریکا دەرئەنجامی خراپی دەبێت و ئاماژەی بەوە کردووە: “بەردەوامیی دەستتێوەردانەکانی واشنتۆن دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ڕووداوی گەورەتر، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر کەرتی نەوت و وزە لەسەر ئاستی جیهان.”
سوپای پاسداران ئێران تاکە ڕێگە بۆ بە کراوەیی مانەوەی گەرووی هورمزی ڕاگەیاند
سوپای پاسداران هۆشداری توند دەداتە هێزە بیانییەکان و ڕایدەگەیەنێت: "تاکە ڕێگە بۆ بە کراوەیی مانەوەی گەرووی هورمز و پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی، کۆتاییهێنانە بە دەستتێوەردانە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکەدا."
No Comment! Be the first one.