چاویارنیوز _ ئەمڕۆ سێشەممە، سەید محەمەد میر حوسەینی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال_ی کرد و تاجەگوڵینەی رێز وەفای لەسەر دانا.
سەرکونسوڵی ئێران پیرۆزبایی یادی ٥١مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان_ی کرد وەک هێزێکی گەورە و کاریگەری هەرێمی کوردستان و عێراق ؛ دواتر باسی لە سیاسەت و تێڕوانینەکانی سەرۆک مام جەلال کرد وەک سەرکردەیەکی گەورەی گەلی کورد و سکرتێری گشتیی یەکێتی، کە لە رابردوودا رۆڵی گەورەی دەگێڕا بۆ ئاشتی و تەبای نێوان گەلانی عیراق و سیاسەتی سەرکەوتووانەی نێوان وڵاتانی ناوچەکە هەر ئەمەش وایکرد هەمیشە بە شانازییەوە یادەوەرییەکانی بەرز رابگرین.
لای خۆیەوە یەکێتیش باسیان لە پەیوەندی پتەوی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامی ئێران ییان کرد کە هەمیشە لە کاتە سەخت و دژوارییەکاندا هاوکار و یارمەتی دەرت گەلی کورد بوون .
سەرکونسوڵی ئێران سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد
سەرکونسوڵی ئێران سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد
No Comment! Be the first one.