چاویارنیوز ـ ‘جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، تووشی شەرمەزارییەکی زۆر بوو دوای ئەوەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادە نەبوو لەبەردەم کامێراکاندا تەوقەی لەگەڵ بکات؛ وەک ئەوەی بڕیار بوو ڕووبدات و پاکستانییەکان پلانیان بۆ دانابوو.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەبینرێت، کە ڤانس لەگەڵ ویتکۆف و کۆشنەر دێتە ژوورەوە بۆ ئەوەی تەوقە لەگەڵ شەهباز شەریف بکات، پاشان بەرەو گۆشەیەکی هۆڵەکە دەچێت. دواتر عێراقچی دێتە ژوورەوە و تەوقە لەگەڵ شەهباز دەکات و ڕەتیدەکاتەوە لە هۆڵەکەدا بمێنێتەوە و لەگەڵ ئەمریکییەکان تەوقە بکات؛ بە ڕوونی دیارە، کە شەهباز زۆری لێ دەکات ئەو کارە بکات، بەڵام ئەو بێ گوێدانە ئەوان، دەچێتە دەرەوە.
دواتر کامێراکە دەچێتە سەر ڤانس، کە نیشانەی شەرمەزارییەکی زۆری پێوە دیارە. پاشان ناوبراو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان و قەتەر بەشدار دەبێت.
ڤانس پشتی بەم تەوقەکردنە بەستبوو، تاوەکو وەک سەرکەوتنێکی سیاسیی گەورە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی (٢٠٢٨) بەکاریبهێنێت، بەڵام عێراقچی ئەو ساتە مێژووییەی ڤانسی تێکدا’
No Comment! Be the first one.