چاویارنیوز ـ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: سەردانەکەی بۆ روسیا “دەرفەتێکی باشە” بۆ هەماهەنگی لەگەڵ مۆسکۆ سەبارەت بە پێشهاتەکانی قۆناغی داهاتوو، ئەوەش لەبەر رۆشنایی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا.
عەباس عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکی تۆمارکراودا بڵاویکردەوە باسی لهوهكردوه، سەردانەکەی بۆ روسیا بۆ راوێژکردن بوە لەگەڵ “دۆستانی روسیا” سەبارەت بەوەی لە سەردەمی شەڕدا چی رویداوە و ئێستا چی رودەدات، بە ئاماژەدان بە ڕێکخستنەکانی دوای ململانێکان.
ئەوەشی خستەڕوو، ڕێبازی ئەمریکی هۆکاری “دواکەوتنی دانوستانەکان” بوە کە لە ئیسلام ئاباد پلانی بۆ دانرابو، خولەکانی پێشوی دانوستانەکان سەرەڕای پێشکەوتن، بەهۆی ئەوەی بە “داواکاریی زیادەڕۆیی” لەلایەن واشنتنەوە وەسفی کرد، به ئامانجەکانیان نەگەیشت.
No Comment! Be the first one.