چاویارنیوز – سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیاندنی ژمارە 19ی خۆیدا ڕایگەیاند کە لە تۆڵەی خوێنی سەربازانی شەهیدی ئێرانشار، هێرشێکی لەناکاوی بۆ سەر ناوەندی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکای نەیار لە ناوچەی ئەلتەنفی سوریا دەستپێکردووە.
بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە کاردانەوە بە خراپەکارییەکانی سوپای منداڵکوژی ئەمریکا، هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران لە شەپۆلی یازدەیەمی ئۆپەراسیۆنی نەسری ٢، بە ناوی کۆد موبارەکی یان ئەبا عەبدوڵڵا ئەلحوسێن (ع.س) و تەرخانکراوە بۆ سەربازە شەهیدە ستەملێکراوەکانی بامپوور ئێرانشار، هێرشێکی لەناکاویان کردە سەر ناوەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دوژمن لە ناوچەی ئەلتەنف لە سوریا، سیستەمێکی ڕادار و چەندین هەلیکۆپتەری ئۆپەراسیۆنی تایبەتیان لەناوبرد، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە خوێنی سەربازە شەهیدەکانی ئێرانشار شەوی پێشتر و گرتنی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە تاوانکارییەکانی ئەمریکا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: کۆنترۆڵی تەواوەتی گەرووی هورمز لە دەستی جەنگاوەرە ئازاکانماندا ماوەتەوە و تا کارە خراپەکانی ئەمریکا بەردەوام بێت، دڵۆپێک نەوت و گاز لەم ناوچەیە هەناردە ناکرێت.
No Comment! Be the first one.