چاویارنیوز – ناچێتە عەقڵەوە سەرۆکی بەهیزترین ولاتی دنیا ،بەهیزترین سییکوریتی ،بەهیزترین دەزگای چاودیری ،و ئامیرەکانی چاودێری و شارەزایی وکارامەیی و راهێنان ، ئەوە هەر لە ماوەی دووساڵدا ئەوە سێیەمین جارە کەسیک دەتوانیت دزە بکاتە ناو کۆبونەوەی ئامادەکراوی پیش وەخت یان شوێنی زۆر ئارم کە هەموو رێکارەکانی خۆ پاریزی تێدا گیراوەتە بەر، باشە بۆچی لەم ولاتە شەق و شرانەی ناوچەی ئیمە شتی وا یان رونادات یان زۆر دەگمەن روودەدات نەک بۆ سەرۆک و پلە بالاکانی دەوڵەت بەلکو بۆ سەرکردە لۆکاڵیەکانی حیزب و گروپەکانیش
تۆبڵێی ئاسایش سیکۆریتی ئەمانە لەهی سەرۆکی ئەمەریکا بەهێزتر ترو لێازانترو چاوکراوەتر بن؟
لەکاتیکدا ئەمانەی ئیرە لە هەموو روەکانەوە لەچاو ئەمەریکا و تواناکانی ئەمەریکا مایەی بەروارد کردن نین
ئەو هەموو هەوڵی تیرۆر کردنانەی سەرۆکی ئەمەریکای ئیستا لە روداوی ئاسایی ناچن.
لەتیف مستەفا
No Comment! Be the first one.