چاویارنیوز _ ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ وەفدێکی نێوەندگیری قەتەری بەرەو تاران بەڕێکەوتوون، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ دەدرێن.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسوکە، ئامانجی سەرەکیی سەردانی ئەم شاندە قەتەرییە بۆ تاران، چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی داهاتووە بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنێک، کە ببێتە هۆی راگرتن و کۆتاییهێنان بەو جەنگەی لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت.
لەدوای پاکستان، ئەمە دووەم وەفدی وڵاتانە دەچێتە تاران لەپێناو رێککەوتن و کۆتاییهێنان بە جەنگ.
هەوڵی دووەمی نێوەندگیرییەکان بەرەو تاران کەوتەڕێ
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، وەفدێکی قەتەری سەردانی تارانیان کردووەو ئانجەکەیان رێککەوتنی ئەمریکا و ئێرانە
No Comment! Be the first one.