چاویارنیوز _ سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: ئۆپەراسیۆنی سزادانی دوژمن بەردەوام دەبێت، ئەگەر سزا نەدرێت و باجی پێشێلكردنی رێككەوتن و بەڵێنەكان نەدات، ئەوا پێیوایە بە خواستی خۆی دەست بە جەنگ بكاتەوە، یان بیوەستێنێت.
ئاماژە بەوە دەکات، ئامادەكاریی دەكەین بۆ ئەوەی لە ئەمەریكا ماتەمینیی گشتی رابگەیەنرێت.
سوپای پاسداران باس لەوە دەكات، زیانی زۆریان بە هێزەكانی ئەمەریكا گەیاندووە، بەتایبەتیش هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی ئەمەریكا لە بنكەی شا فەیسەڵ و میر حەسەن لە ئوردن.
وادەکەین لە ئەمریکا ماتەمینیی گشتی رابگەیەنێت
سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە دەکات و دەڵێت: هەمووان دڵنیا دەکەینەوە کە ئۆپراسیۆنی سزادانی دوژمن بەردەوام دەبێت
No Comment! Be the first one.