ناتانیاهۆ بگاتە فڕۆکەخانەی کەنەدا دەستگیری دەکرێت
سەرۆك وەزیرانی كەنەدا دەڵێت: هەركات بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بگاتە كەنەدا لە فڕۆكەخانە ڕاستەوخۆ دەستگیری دەكەین، ئاماژەبەوەشدەكات، ئێمە ڕێز لە بڕیارە یاسایی و نێودەوڵەتییەكان دەگرین
جارێکیتر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەرچوو
دادگایەکی ئەوروپی، بۆ جاری سێیەم فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد، ئەوەش بەتۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە سوریا.
ئیلهام ئەحمەد:
ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی کاتی بۆچوونیان دوورە لەیەکتر
هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەڵێت: ئەو مۆدێلە سەنتەرخوازییەی حكومەتی كاتیی سوریا داوای دەکات، قەیرانی ئابووری لەنێوان پارێزگاكانی سوریادا دروست دەكات و ڕێگرە لە پێشکەوتنی وڵاتەکەش.
سوپای تورکیا لەدژی گەریلا ئۆپەراسیۆن دەستپێدەکات
باڵی سەربازی پەکەکە (ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل _ هەپەگە) باس لە ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە بەرانبەر هێزەکانیان دەکات و ڕایگەیاندووە، تورکیا لە باکوری کوردستان هێرشی گەورە و بەرفروانی دژیان ئەنجامداوە.
ئەمریکا یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ رۆژههڵات دیاریکرد
ئهنجومهنی پیرانی ئهمهریكا رهزامهندیدا بە دانانی جۆیل رهیبورن، وهك یاریدهدهری وهزیری دهرهوه بۆ كاروباری رۆژههڵات و دەبێتە لێپرسراوی دۆسێی سوریا له وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا.
وڵاتانی ئەوروپا هاوردەی غازی ڕوسی ڕادەگرن
وڵاتانی ئەوروپا بڕیاریاندا کۆتایی ساڵی 2027 دوا وادەبێت بۆ هەناردەکردنی غازی ڕوسی.