چاویارنیوز _عەباس عەلی ئابادی وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، وەزارەتەکەیان کارمەندان هان دەدات بۆ بەکارهێنانی هۆکارەکانی گواستنەوەی جێگرەوە و دەستبەرداربوون لە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان.
جەختیشی کردەوە کە حکومەت هەوڵ دەدات پرۆسەی دەست بەسەرەوەگرتن و رێکخستنی بەکاربردنی وزە لە دامەزراوە رەسمییەکانی خۆیەوە دەستپێبکات.
ئەم دەستپێشخەرییە لە وەڵامی رێنماییەکانی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێراندا هاتوو، کە تیایدا داوای کردبوو هەفتانە رۆژێک لە دامەزراوە حکومییەکاندا بکەرێتە رۆژی بێ ئۆتۆمبێل، هاوشانی کارکردن بۆ گەشەپێدانی گواستنەوەی گشتی و زیادکردنی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی هایبرید.
No Comment! Be the first one.