چاویارنیوز _ فەرامەرز ئەسەدی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر رایگەیاندووە، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران خۆیان ناتوانن بڕیاری سەربەخۆ بدەن، ئەگینا ئێران راستەوخۆ دەیتوانی گفتوگۆیان لەگەڵ بکات، بەڵام چونکە ئەوان خۆیان نین، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوانە وەک گروپی تیرۆریستی دەناسێنێت.
ئاماژەی بەوە کردووە، پێشتر لەگەڵ ئەو هێزە ئۆپۆزیسیۆنانەی ئێراندا، گفتوگۆ لەنێوانماندا هەبووە، بەڵام کە گەیشتووەتە سەرەتای رێککەوتن و ئەنجامی باش، گفتوگۆکانیان تێکداوە و دانوستانیان رەتکردۆتەوە، چونکە لە بنەڕەتدا، ئەوانە خۆیان بڕیار لەسەر پرسەکە نادەن، وەک چۆن پێشتر ئەو کەسانەی دژی گفتوگۆبوون، لەکاتی دانوستاندا چونە ژورەوە و قاسملۆیان کوشت و نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشیان بریندارکرد.
وتیشی، راستە هێزەکانی ئەمریکا لەئێستادا هەولێریان جێهێشتووە، بەڵام هێزی ئەمنی و هەواڵگری سی ئای ئەی ماون.
پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران خۆیان ناتوانن بڕیاری سەربەخۆ بدەن
سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر:د رایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا هەولێری جێهێشتووە، بەڵام دەزگای هەواڵگریی سی ئای ئەی، هێشتا ماوە.
No Comment! Be the first one.