چاویارنیوز _ وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، لە پرسی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی سوپای سوریا دەکات، تورکیا چاودێریی پرۆسەی تێکەڵکردنەکە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پرسی پرۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەشدا، بە وردی لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی تورکیاوە چاودێری دەکرێت و ئەوە پرسێکی گرنگە.
ئەمە چەندینجارە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ سوپای سوریا بەگرنگ ناودەبات و داوایکردووە ئەم پرۆسەیە بەزویی جێبەجێ بکرێت.
هەڵوێستی توركیا لەسەر تێكەڵكردنی هەسەدە و هێزەكانی حکومەتی سوریا
لە ڕاگەیەنراوێکدا، وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت: بەوردی چاودێریی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا دەکەن.
No Comment! Be the first one.