چاویارنیوز _ وەزارەتی دادی توركیا لەمانگی 10ی ڕابردوودا. هەستا بە تانەدان لە دووەم بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تایبەت بە دەستبەسەركردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، ئەوەش بووە هۆی دواكەوتن لە ئازادكردنی دەمیرتاش. فەرمانگەی باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تانەکەی وەزارەتی دادی رەتبکاتەوە و ئێستا بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی پێشێلکردن و ئازادکردنی دەمیرتاش بووەتە بڕیاری کۆتایی.
لەبارەی بڕیارەکەی دادگاشەوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش باس لەوەدەکات، گومانی تێدا نییە کە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا گرنگە و لە ڕووی یاساییەوە پابەندکەرە نەک تەنها بۆ یەک کەس، بەڵکو بۆ ٨٦ ملیۆن هاووڵاتی تورکیا.
شایانی باسە، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ـەوە دەستبەسەرکراوە و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تاوەکو ئێستا سێجار بڕیاری داوە کە زیندانیکردنی دەمیرتاش پێشێلکاریی مافەکانییەتی و دەبێت ئازادبکرێت.
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تانەیەکی تورکیای ڕەتکردەوە
دوای ئەوەی تورکیا داوای مانەوەی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد لە زیندان، بەڵام لەهەواڵی شۆکهێنەردا، دادگای ئەوروپا تانەکەی توركیای رەتكردەوە، لای خۆشیەوە دەمیرتاش دەڵێت: بڕیارەكەی دادگای ئەوروپا بۆ ٨٦ ملیۆن هاووڵاتی گرنگە
No Comment! Be the first one.