چاویارنیوز _ لایەنە سوننییەکانی ناو هاوپەیمانێتیی (هاوپەیمانی سیاسی نیشتمانی) ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبوونەوە و بەپێی زانیارییەکانیش ناوێکی نوێیان دەستنیشانکردووە تا سبەینێ وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت.
هەرچەندە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی (تەقەدوم) كە خۆی بەبراوەی ناو سوننە دەزانێت و سورە لەسەر ئەوەی جارێكی تر پۆستەکەی وەربگرێتەوە، بەڵام (موسەننا سامەڕائی) سەرۆكی هاوپەیمانی (عەزم)یش پێداگرە لەسەر پێشبڕکێی حەلبووسی.
كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی سبەینێ پەرلەمان نوێ یەكەم دانیشتنی خۆی سازدەدات، دوای سوێندخواردنی كاندیدە سەركەوتووەكان دەبێت سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی هەڵبژێردرێن.
ئەو ناوەی ئێوارەی ئەمڕۆ میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە بۆ بوون بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، نە حەلبووسییە و نە سامەڕائییە، بەڵکو میدیاکان ڕایانگەیاندووە، سوننەکان ڕێککەوتوون لەسەر ناوی (هەیبەت حەلبووسی) و سبەینێ دەنگی لەسەر دەدرێت.
سوننەکان سبەینێ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێرن
میدیا عێراقییەکان، ئێوەرەی ئەمڕۆ لە ماڵی خەمیس خەنجەر كۆبوونەوە بۆ دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و زانیارییە دزەپێکراوەکانیش ئەوە ئاشکرادەکەن کە سوننەکان لەسەر ناوی کاندیدێک ڕێککەوتوون.
No Comment! Be the first one.