چاویارنیوز _ ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ 29ی کانوونی یەكەم، بڕیاروابوو مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەگەڵ وەفدێکی باڵا بۆ دانوستانکاریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، سەردانی دیمەشق بکەن، بەڵام بە هۆکاری تەکنیکیی سەردانەکە دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار.
لەڕاگەیەنراوەکەی هەسەدەدا هاتووە، بۆ ئەنجامدانی سەردانەکەی مەزڵوم کۆبانی بۆ دیماشق، لە ڕۆژانی داهاتوودا، کاتێکی تر دیاری دەکرێت کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەری رێکبکەون.
هەسەدا دەڵێت: هۆکاریی دواخستنی سەردانەکە، تەنها پەیوەندیدارە بە رێکخستنە لۆجستی و تەکنیکییەکان و هیچ گۆڕانکارییەک لە ئاستی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی دیمەشق و ئامانجی گفتوگۆکان روینەداوە.
سەردانی مەزڵوم کۆبانێ بۆ دیمەشق دواخرا
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: لەئێستادا سەردانەکەی مەزڵوم کۆبانێ بۆ دیمەشق دواخراوە، هیچ گۆڕانکارییەک لە پەیوەندییەکانیان روینەداوە، بەڵام هۆکاری دواخستنەکە تەکنییەکییە.
No Comment! Be the first one.