چاویارنیوز _ بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس دوای ئەوەی دیمەشق چەند خاڵێکی وەک رێککەوتن پێشکەشی هەسەدە کرد، لە ئێستادا ئەو هێزە کوردییە، کاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی یەکلاکردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر هەسەدە و ئەحمەد شەرع وا ڕێککەوتبوون کە پارێزگاری حەسەکە و جێگری وەزیری بەرگری لە پشکی کورد لە حکومەتی نوێی سوریادا دابنرێن.
هەسەدە ناوی کاندیدەکەی دەدات بە دیمەشق
ئاژانسەکانی هەواڵ هەنگاوە سەرەتاییەکانیان بۆ رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق، بڵاوکردەوە.
No Comment! Be the first one.