چاویارنیوز _ میدیای سوریا بڵاویکردەوە، بۆ دەستپێکردنی گەڕێکی دیکەی دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا، وەفدێکی دیکەی رۆژئاڤا کە پێکهاتبوو لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی خۆسەری، گەیشتوونەتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سوریا و بەرپرسانی باڵای حکومەتی سوریا کۆبوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان، تاوتوێکردنی ئاگربەست و رێککەوتنی نێوان هەردوولا بووە، لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی ئەو بەڵێنانەی دیمەشق داویەتی بە لایەنی هەسەدە.
گەڕێکی دیکەی دانوستانی نێوان هەسەدە و دیمەشق
دوێنێ وەفدێکی دیکەی هەسەدە سەردانی دیمەشقیان کرد، لێپرسراوانی هەسەدە دەڵێن: دەیانەوێت رێککەوتنی نێوان هەردوولا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
No Comment! Be the first one.