چاویارنیوز _ دوای ئەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عیراق کۆبووەوە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی جیهان کرد، بەرپرسیارێتیی خۆیان لەڕووی یاسایی و ئەمنییەوە لەبەرچاوبگرن و هەموو ئەو چەکدارە داعشانە کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتەکانیانن وەربگرنەوەو بیانگەڕێننەوە وڵاتەکانیان.
سودانی ڕایگەیاند: عیراق ڕێگریی لە هەر هەوڵێکی نوێی پاشماوەکانی داعش دەکات لە سنوورەکانی وڵاتەوە بیەوێت دزەبکەنە ناوخۆی وڵاتەوە.
سودانی داوایەک لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات
محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆبووەوەو هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ناوچەکە کردەوە لە داعش، سودانیش داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد وڵاتان چەکدارە داعشەکانی خۆیان وەربگرنەوە.
No Comment! Be the first one.