چاویارنیوز _ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری توركیا پێشنیازیکردووە بۆ كۆبوونەوەی سێقۆڵی هەریەكە لە خۆیی و دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا و مەسعود پزیشكیانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمەش وەك نێوەندگیرییەك لەلایەن ئەردۆغانەوە بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكان لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا.
لەو بارەیەشەوە رۆژنامەی (حوڕیەت)ی توركیا دەنووسێت “دواین گفتوگۆی نێوان ترەمپ و ئەردۆغان لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بووە و باسیان لە پرسی ئێران کردووە و ئەردۆغان پێشنیازیکردووە كێشەی ئێران و ئەمریكا لەرێگەی كەناڵە دیپلۆماسییەكانەوە چارەسەر بكرێت.
میدیاکانی تورکیاش باس لەوە دەکەن، لەسەر ئەم بنەمای ئەم پێشنیازە، ئەمڕۆ هەینی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەگاتە توركیا.
ئەردۆغان داوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی دەکات
سەرۆکی تورکیا پێشنیازیکردووە بۆ كۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەنێوان خۆیی و سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێراندا.
No Comment! Be the first one.