چاویارنیوز _ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کارنامەی دانیشتنەکانی خۆی بڵاوکردەوەو بڕیارە سبەینێ یەکشەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆببێتەوە.
بەگوێرەی کارنامەکە، کۆبوونەوەکە سبەی کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و دوو بڕگە لەخۆی دەگرێت؛ بڕگەی یەکەم تایبەتکراوە بە سوێندخواردنی دەستووریی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران. هەروەها بڕگەی دووەم تایبەتە بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
ئەمە لەکاتێکدایە، هێشتا یەکێتی و پارتی لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدێکی هاوبەش رێکنەکەوتوون.
بڕیارە سبەینێ سەرۆک کۆمارێکی نوێ بۆ عیراق هەڵبژێردرێت
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، سەرۆک کۆمارێکی نوێ بۆ عیراق هەڵبژێردرێت.
No Comment! Be the first one.