چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییە سەەرەتاییەکان، عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی دەگاتە ئەستەنبوڵ و لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆدەبێتەوە، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
ئەم کۆبوونەوەیە بە نێوەندگیریی تورکیا، میسر و قەتەر دەبێت و پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، یەکێکە لە ئامانجەکانی کۆبوونەوەکە.
لای خۆیەوە، سایتی (ئەكسیۆس) بڵاویکردوەتەوە، لەم کۆبوونەوەیەدا تاران نەرمی نواندنی پیشانداوە لەپێناو رێککەوتن.
ئێران و ئەمریكا لە تورکیا کۆدەبنەوە
میدیاکان بڵاویانکردەوە کە، لەنێوان ئێران و ئەمریکادا دەروازەیەک بۆ دانوستان کراوەتەوەو رۆژی هەینی لە ئەستەنبوڵ دیدار لەنێوان ئەو دوو وڵاتە ئەنجامدەدرێت.
No Comment! Be the first one.