چاویارنیوز _ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی کارمەند و وەزیرەکانی حكومەتدا رایگەیاند: هیوادارین رێککەوتنی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەبێ هیچ دواکەوتن و دەستی دەستیەك جێبەجێ بکرێت.
وتیشی: پشتگیری لە هەموو هەنگاوێک دەکەین بەشداربێت لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا و گەرەنتی یەکپارچەیی خاکی و یەکگرتوویی سیاسیی وڵاتەکەی بکات.
باسی لەوەشکرد، ناتوانین هەست بە سەلامەتی بکەین لە کاتێکدا ئاگر و ململانێ و شەڕ لە دەرەوەی سنوورەکانمان هەیە.
ئەردۆغان پشتیوانی رێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی حکومەتدا وتی: ئێمەی هاووڵاتیانی تورکیا سەلامەت نابین ئەگەر ئاگریی شەڕەکانی دەرەوەی سنوورەکانمان دانەمرکێتەوە و کۆتایی نەیەت.
No Comment! Be the first one.