چاویارنیوز _ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، دوای گەمارۆدانی مۆڵگەیەکی داعش لە عێراق، دوو تیرۆریست خۆیان تەقاندەوە و دەستبەسەر شوێنەکەشدا گیراوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی بە میدیاکانی راگەیاندووە: هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەکاتێکدا هەوڵیانداوە تیرۆرستێکی خۆکوژ لە ناوچەی خەسیمی سەر بە قەزای قائمی رۆژئاوای ئەنبار دەستگیربکەن، تیرۆرستەکان کە پشتوێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو، خۆیان تەقاندووەتەوە و بووەتە هۆی برینداربوونی دوو ئەندامی هێزە ئەمنیەکان.
باسی لەوەشکردووە، ناوچەکە خراوەتەژێر چاودێرییەوە و دەستبەسەر شوێنەکەدا گیراوە، هێزە ئەمنییەکانیش لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هێرشکردنەسەر مۆڵگەکانی داعش.
له ئەنبار دوو تیرۆریستی خۆکوژ خۆیان تەقاندەوە
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ئەنبار گەمارۆی حەشارگەیەکی داعشیاندا و لە کاتی ئۆپراسیۆنەکە 2 تیرۆرست خۆیان تەقاندەوە.
No Comment! Be the first one.