چاویارنیوز _ دوای ئەوەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بڕیاردرا کە بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، دەوامی رەسمی فەرمانگەو فەرمانبەران کەم بکرێتەوە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت: بڕیاری کەمکردنەوەی کاتی دەوام قوتابخانەکان ناگرێتەوە.
لەوبارەیەوە، کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتەکە وتوویەتی: بڕیاری کەمکردنەوەی کاتی دەوام لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، قوتابخانەکان ناگرێتەوە، ئەوەش لە پێناو تەواوکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن بەپێی ئەو پلانە پەروەردەییانەی کە پەسەندکراون.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە، ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێنماییەکی دەرکرد بۆ کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی بۆ ماوهی یەک کاتژمێر لە سەرجەم وەزارەتەکان و فهرمانگهكاندا، بەپێی راگەیەنراوی چەند وڵاتێکیش رۆژی پێنجشەممە 19ی شوبات، وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکردووە.
کەمکردنەوەی دەوام خوێندنگەکان ناگرێتەوە
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران، خوێندنگەو قوتابخانەکان ناگرێتەوە.
No Comment! Be the first one.