چاویارنیوز _ بەپێی راگەیەنراوێک کە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردووەتەوە، دوای چەند کاروانێکی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق، کۆی گشتیی گەیشتووەتە پێنج هەزار و 704 کەس، کە هەڵگری رەگەزنامەی 61 وڵاتی جیاوازن، کە عێراقییەکان 467 تۆمەتبارن، وڵاتانی عەرەبی تر چوار هەزار و 253 تۆمەتبارن، بیانییەکان: 983 تۆمەتبارن، لەناو تۆمەتبارە عەرەبەکاندا، زۆرترین ژمارە هەڵگری رەگەزنامەی سوری بوون کە ژمارەیان سێ هەزار و 543 تۆمەتبارە.
ئاماژە بەوەشدراوە، دیارترین ئەو وڵاتە بیانییانە کە هاوڵاتییەکانیان لەم پرۆسەیەدا گواستراونەتەوە بۆ عێراق، هەریەکە لە (ئەڵمانیا، هۆڵەندا، بەلجیکا، فەرەنسا، نەمسا، ئیسپانیا، سویسرا، دانیمارک، پۆڵەندا، ڕووسیا، ئۆکرانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، ئەمەریکا، باشووری ئەفریقا، نیوزلەندا و بەریتانیا)ن.
نزیکەی 467 داعشی عێراقی گواستراونەتەوە عیراق
تائێستا 5704 زیندانیی داعش لە سوریاوە گواستراونەتەوە عێراق و رەنگە چیتر پرۆسەکە بووەستێت.
No Comment! Be the first one.