چاویار نیوز – ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ، هیچ وتووێژێکی راستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا نەکردووە، پەیامەکان تەنیا لەڕێگەی نێوەندگرانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە.
وتیشی ، ئەو کۆبوونەوانەی لە پاکستان بەڕێوەدەچن چوارچێوەیەکە کە ئەو وڵاتانە خۆیان دامەزراندووە، ئێمەش بەشداریمان تێدا نەکردووە.
ڕونیشیکردەوە ، هەوڵدان بۆ ئاشتی لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە جێگەی پێشوازییە، بەڵام تاران جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری روانگەیەکی واقیعی بۆ رووداوەکان دەکاتەوە.
No Comment! Be the first one.