چاویار نیوز – ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌یامێكدا بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، وتی “نەتانیاهۆ خەونی بە فراوانکردنی پشتێنەی ئەمنییەوە لە ناوچەکەدا دەبینی، بەڵام ئاگری ژیرانە و بوێرانەی برایانی حزبوڵا لە باکور و ئەنساروڵا لە باشور، پەردەی لەسەر بەڵێنە درۆینەکانی ئه‌و رژێمه بۆ دانیشتوانی لادا.
قائانی وتوشیه‌تی، ئاواتی “فەرماندە شەهیدەکان”ی به‌ره‌ی مقاوه‌مه هاتۆته‌دی به‌وه‌ی كه ئێستا هه‌مو “به‌ره‌ی مقاوه‌مه، یه‌ك ژوری جه‌نگی هه‌یه.
قائانی داواشی له وڵاتان كردوه، خۆیان له‌گه‌ڵ “ئه‌م ریتمه نوێیه‌ی ناوچه‌كه رابهێنن.
No Comment! Be the first one.