چاویار نیوز- سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکی نوێدا هۆشداری توندی داوەتە ئەمریکا و ئیسرائیل و رایگەیاندوە، کە هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی ئێران، بە وەڵامێکی ستراتیژی و چاوەڕواننەکراو روبەڕوو دەبێتەوە.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ سوپاسی پاسداران، بانگەشەی ئەوەدەکات کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەوپەڕی ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی و بەرگریدان، بەجۆرێک کە تەنانەت پێشبینی هێرشی زەمینیشیان کردووە و کەمپیان بۆ دەستگیرکردنی سەربازەکانی ئەمریکا ئیسرائیل ئامادە کردوە.
سوپای پاسداران، لە راگەیەندراوەکەدا، جەختیکردوەتەوە، کە کۆنترۆڵکردنی گەروی هورمز ستراتیژییەکی جێگیری ئێرانە و بەردەوام دەبن لە رێگریکردن لە هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان دەکرێت، لە کاتێکدا هاتوچۆ بۆ وڵاتانی تر بە ئاسانی بەردەوام دەبێت.
No Comment! Be the first one.