چاویارنیوز _ كاوه عهلی ئهندامی فراكسیۆنی یهكگرتوو له پهرلهمانی كوردستان رایگەیاندووە، بێگومان بەشی زۆری داهاتە نانەوتییەکان ناچێتە خەزێنەی حکومەتی ھەرێم و دەچێت بۆ کۆمپانیاکان و بەرپرسان و سەرانە وەرگرتن و قاچاخی ….هتد.
دەڵێت: ئەگەر سەیری داهاتی فەرمی بکەین، لە ساڵی 2021وە باج و رسومات و بارگرانی سەر هاووڵاتیان زیادیکردووە، بەڵام داهات زۆر کەمبووەتەوە بەهۆی هەرەسپێهێنانی کەرتی گشتی بۆ کۆمپانیای حیزبی و قاچاخی و فێڵ و ناشەفافی…..هتد.
وتیشی، ناتوانین لەسەر کۆی داهاتی نانەوتی بەڕەسمیی و ناڕەسمیی، ژمارەیەک بڵێین، بەڵام وەزارەتی دارایی خشتەی ساڵانەی داهاتی نانەوتی (رەسمیی) بڵاوکردووەتەوە کە پێچەوانەی لێدوان و زانیاریی پێشوویانە! کە دیارە داتاکانیان هەڵەیە و راست نییە و بۆ چەواشەکارییە! چونکە داتا و زانیاری ئەگەر راست بوو، هەمووان بە یەک ژمارە قسەدەکەن یان نزیکن لەیەکەوە!. بۆ نموونە لە خشتەی وەزارەتی داراییدا کە دەڵێت «ساڵی 2025 داهاتی نانەوتی بڕی 3.125 ترلیۆن دینار بووە»، واتە بە تێکڕا مانگانە 260 ملیار دینار بووە،
بەڵام بە پێی وتەو زانیارییەکانی راوێژکاری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی پێشوو رێباز حەملان بۆ ساڵی 2025، مانگانە داهاتی نانەوتی 320 بۆ 340 ملیار دینارە، ئەگەر 330 ملیاریش ئەژمار بکەین لە ساڵی 2025 دەکاتە 3.96 ترلیۆن دینار.
کەواتە لە ساڵی 2025. تەنها جیاوازی لەنێوان داتاکانی وەزارەتی دارایی و راوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەت زیاد لە 835 ملیار دینارە!
کامیان زانیارییەکانیان ڕاستە !
ئایا ئەو زانیارییانەی دەچێتە وەزارەتی دارایی جیاوازە لەوەی دەچێت بۆ سەرۆکی حکومەت!
یان هاوشێوەی هەندێک لە پڕۆژەکانە لە بەردی بناغەی پڕۆژەکە دەنوسرێت 30 ملیار و دواتر بووەتە 120 ملیار!
راوێژکارێکی مەسرور بارزانی زانیارییە داراییەکان دەشارێتەوە
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات داهاتە ناوخۆییەکانی حکومەت ناچێتە خەزێنەی حکومەت و دەچێت بۆ بەرپرسەکان
No Comment! Be the first one.