چاویارنیوز _ عەلی حەمەساڵح بڕیاردەریی رەوتی هەڵوێست دەڵێت: کاتێک بۆ پارەیەکی پیس لە مرۆڤایەتی دادەماڵدرێی. خۆم تەرخانکردوە بۆ دژاتەتی ستەم و گەندەڵێ دەسەڵات، سەد بەڵگەی دزینی داهات، قاچاخچێتی بەسەر میللەت و سەرانەی بازگەو بردنە دەرەوەی ملیارەها دۆلار، دیارنەبوونی داهات؛ لەبەردەستە.
رایگەیاندووە، وەڵاهی ئەو دزی و سەرانە سەخیفانەی بە زەوی ئەم وڵاتەوە دەکرێت، وێنەی لە دنیا نەبووە. پارەت پێ نەما (٢٠٠) دۆنم ببەو بە زیاتر لە (١٠٠) ملیۆن دۆلاری بفرۆشە.
کەچی بۆ پارەیەکی پیسی حەرام دێت جنێو بە من دەدات! دیفاع لە دزیەک دەکات، کە لە پێنج ملیۆن کەس دەکرێت!
تۆ میدیاکار نیت، لە پارەی دزی شتێکت دەدەنێ بۆ ئەوەی دیفاع لە ستەمکاری بکەیت…
دەڵێت: منداڵێ ملیاردێر( ملیۆنان مەتر زەوی،و گەورەترین پرۆژەکان و کەناڵ و بانک و پاڵاوگەو ڕێکخراو و تاوەرو تەنانەت بیبسی هی یەکیان و کۆکا کۆلا هی ئەوی تریان!)… ناویان ناوە خزمەتی هەولێر!
ئێستا کاتیەتی هەولێر بکەنە ناوی نۆرس لایت.
ئاخر ئەگەر مدیر مەکتەبێک خاوەنی نزیکەی (١٠٠) ملیۆن دۆلار بێت! دەبێت ئەوانەی سەرەوەی ئەو چیان هەبێت! بەقەد میسی گۆڵی لەم شارە کرد! بەڵام لەبری باڵندۆز فایناڵ چێک دەهێنن.. پرۆژەو زەوی لەژێرباڵیان دەرناچێت!
<span;>سلێمانیش بەیەکجاری بخرێتە سەر ناوی ئیدارەی گشتی یەکێتی و ببڕێتەوە.
خۆم تەرخانکردووە بۆ دژایەتی ئەم حکومەتە
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست رایگەیاند، ئەو دزییەی بە زەوی ئەم وڵاتەوە دەکرێت، وێنەی نییە
No Comment! Be the first one.