چاویارنیوز _ کاوێز مەلا پەروێز نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت: لە هیچ سەردەمێکدا، هیچ سەرۆک وەزیرانێکی هەرێم وەک مەسرور بارزانی رۆڵی لە قوڵکردنەوەی ناکۆکییەکان نەبووە.
رایگەیاندووە، کاتێک کابینەی نۆ، بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، بە دروشمی کوردستانێکی بەهێز پێکهێنرا، ئەو کات وتارێکم لە ژێر ناونیشانی (ترسم لە دروشمی کوردستانێکی بەهێز هەیە) نووسی، ترسەکەیشم هاتەدی، چونکە سنوورەکان تۆخ کرانەوە، شارچێتی گەورە کرا، لە ژێر ناوی چاکسازیی گەندەڵی و قۆرخکاری بازار فراوانتر کرا، پەیوەندی و هاوکاریی حزبەکان چ ئەوانەی لە حکومەت بوون چ ئەوانەی لە دەرەوەی حکومەت بوون، بە دەست و مەبەست تێکدرا.. بە جۆرێک، بە پارە و سامانی هەرێم، بە کڕینی ئەم و ئەوی ناو حزبەکان کار بۆ تێکدانی یەکێتیی ناو حزبەکان دەکرا و کردیشیان.
باس لەوە دەکات، کابینەکەی مەسرور بارزانی لە مێژووی حکومڕانیی کوردیی ئەم هەرێمەدا تاقانەیە و بە ئێستایشەوە نەک بووە بە بەشێک لە گرفت و کێشەکان، بەڵکو خوودی کابینەکە و سەرۆکەکەی کرۆکی کێشەکانن!، ئەم تێگەیشتنەی کوێخای یەکەمی وڵات بۆ حزبەکەی خۆیشی بێ بەڵا نەبووە، هەناسەی لەبەر زۆرێک لەو دەنگانە بڕی کە شتێکیان بۆ وڵات و حزب پێ بووە. ئەوجا دامەزراوەکانی تری وڵات لەسەر دەستی ناوبراو بە جۆرێک بێ بەها کران، هەر لە پەرلەمان و دامەزراوەی دادوەری و سەربازی و ئەمنی کە دۆستەکانی کوردیشی بۆ هێنایە گریان، هاواری قونسوڵی پێشووی ئەمەریکا و خاتوونە جوانەکەی هۆڵەندا دوو نموونەی بەسن کە “برا گەورە”چەند بە خواری ئەم هەرێمەی بەرێوەبردووە.
خوڵاسە.. لە سەردەمی بەڕێوەبردنی مەسرور بارزانی، نەک کوردێک، یەک پارتیی ئاقڵیش نادۆزیتەوە رووی هەبێت داکۆکی لەو جۆرە بەڕێوەبردنە بکات.
No Comment! Be the first one.