چاویارنیوز – غالب محەمەد عەلی ڕایگەیاند لە دوای ئەوەی بە نووسراوی فەرمی داوامان کرد مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەرێم (توطین بکرێت)، وەزیری دارایی نووسراوەکەی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەران کرد بۆ بریاردان لەسەری.
وتیشی: لەدوای ئەوەی بەندەو کاک ئەحمەدی حاجی ڕەشید بە نوسراوی فەرمی داوامان لە بەڕێز فالح ئەلساری، وەزیری دارایی عێراق کرد مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەرێم ڕاستەوخۆ لەوەزارەتی داریی عێراقەوە بخرێتە سەر حسابە بانکییەکانیان کە ئێستا هەیانەو توطین بکرێ، وەزیری دارایی نوسراوەکەی ئاڕاستەی فەرمانگەی یاسایی کرد بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست و نوسراوکردن بۆ ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران، بەمەبەستی بریاردان لەسەری.
هاوکات بۆ هێزە ئەمنییەکان داوامانکرد پەلەبکرێت لە کۆکردنەوە و وردبینیکردنی داتای هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ پرۆسەی توطین لە قۆناغی داهاتوودا.
ئەم کارە لە ئەنجامی چەندین کۆبوونەوەی چڕ هات لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان سوپاس بۆ خوای گەورە هەنگاوێکی گرنگی بڕیووە.
تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەرێم چاوەڕێ بڕیارێکی گرنگ دەکات
چاویارنیوز – غالب محەمەد عەلی ڕایگەیاند لە دوای ئەوەی بە نووسراوی فەرمی داوامان کرد مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەرێم (توطین بکرێت)، وەزیری دارایی نووسراوەکەی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران و...
No Comment! Be the first one.