چاویارنیوز _ دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ لە گەمارۆ و دابڕان، تورکیا لە سنووری ناحیەی دەرکارێی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە سنوری پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان، رێگەی بە هاووڵاتیانی 14 گونددا، سەردانی گوندەکانیان بکەنەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی هەشت ساڵ بوو بە تەواوی رێگەی هاتوچۆی لەو گوندانەدا داخستبوو و هیچ کەسێک نەیدەتوانی تێیدا هاتوچۆ بکات.
کردنەوەی ئەم ڕێگەیە بە هەماهەنگی لە نێوان ئیدارەی ناوچەکە و سوپای تورکیا ئەنجامدراوە، بەڵام ئەم بڕیارە بە مەرجێکی سەربازی توند و سنووردار هاتووە، کە تەنها رێگە بە جووتیاران و خاوەن باخ و کێڵگە کشتوکاڵییەکان دراوە لە سەعات حەوتی بەیانی تا سەعات شەشی ئێوارە سەردانی باخ و کێڵگەکانیان بکەن.
تورکیا بە مەرجی سەربازیی رێگە بە هاووڵاتیانی 14 گوندی زاخۆ دەدات بگەڕێنەوە
هاتوچۆکردن تەنها بۆ جوتیاران و خاوەن باخ و کێڵگە کشتوکاڵییەکان ڕێگەپێدراوە، ئەویش لە کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستپێدەکات و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت
No Comment! Be the first one.