چاویارنیوز _ سەرهەنگ عەبدولڕەحمان رۆژنامەنووس لەوەڵامی قسەکانی هۆشیار زێباری ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پارتی دەداتەوە کە وتبووی «هەرێم شوێنێکە بۆ ستەملێکراوان، نەک پەناگەیەک بۆ زاڵم و گەندەڵکاران»، ئەو رۆژنامەنووسە دەنووسێت: دزی و گەندەڵی؛ میراتی ئێوە و سیستمی حوکمڕانیتانە، ئەم دەسەڵاتەی ئێوە نەک هەر گەندەڵی دەکات، بەڵکو دزی و تاڵانیی کردووە بە یاسا و دەستوور!، لە ڕاپەڕینەوە تا ئەمڕۆ، کێ بوو داهات و سامانی ئەم نیشتمانەی دۆشی و وشکی کرد؟
رایگەیاندووە، ئێوە نەبوون کە نەوتی ئەم خاکەتان بە گرێبەستی رەش و نادیار هەراج و تاڵان کرد و داهاتەکەیتان رەوانەی حسابە شەخسی و حیزبییەکانتان کرد لە بانکەکانی دەرەوە؟، ئێوە نەبوون کە دەروازە و خاڵە سنوورییەکانتان کردە مۆڵگەی قاچاخچێتی و داهاتەکەیتان لە نێوان چەند بنەماڵەیەکدا بەش کرد؟، ئێوە نین کە قوتی خەڵک و مووچەی فەرمانبەرانتان کردووەتە بارمتەی ململانێی سیاسی و بازرگانیی کەمینەیەکی چاوبرسی؟، ئێوە گەندەڵیتان لە «تاوانێکی تاکەکەسی»یەوە گۆڕی بۆ «سیستمی حوکمڕانی». لەم هەرێمەدا.
No Comment! Be the first one.