چاویارنیوز – لە کاتێک دایە دۆسیەی گەندەڵی گەوەرەی بنەماڵەی بارزانی بە تایبەت کوڕەکانی مەسعود بارزانی و لە سەرووی هەموویانەوە مەسرور بارزانی گەیشتۆتە ئەمریکاش کەچی ئاری هەرسین وەک بڵێی گاڵتە بە شعووری خەڵکی کوردستان بکات، دەڵێت هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە هاوشێەوە چاکسازییەکانی مەسرور بارزانییە.
ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چوار پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی میدیایدا دەڵێت “هەڵمەتەکەی عەلی زەیدی هاوشێوەی چاکسازییەکانی مەسرور بارزانییە.”
ناوبراو جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە بە هەموو شێوەیەک دژە گەندەڵییە و دەبێت بنبڕ بکرێت، بەڵام هیچ باس لە گەمدەڵییەکانی مەسرور بارزانی ئاغای ناکات.
شیاوی باسە گەندەڵییەکانی بنەماڵەی بارزانی نە تەنیا لە کوردستان نەوەستاوە بەڵکوو ڕوویەکی نێودەڵەتی گرتۆتەخۆی.
کەس نییە بەو ئاری هەرسینە بڵێت ئەگەر لە بەغدا دەسەڵاتێک هەیە دژی گەندەڵی دەوەستێتەوە، لە هەولێر دەسەڵات لە دەستی خودی گەندەڵکاران دایە.
No Comment! Be the first one.