چاویارنیوز _ دەزگای ستاندارد لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت : عەبدولڕەحمان خدر پەیامنێری پێشووی دەزگای ستاندارد و ئەندامی ئێستای هەمان دەزگایە و دانیشتووی شارۆچکەی چوارقوڕنەیە لە “گەڕەکی قەندیل”و یەکێک بووە لە بەشداربووانی خولی سەلامەتی پیشەیی سەندیکاکەمان کە لە ڕابردوودا بە هاوکاری لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) سازمان کردبوو.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگاکە، ناوبراو دوێنێ لە گەشتێکی ئاساییدا بووە لە حاجی ئۆمەران و سنووری قەزای سۆران، لەلایەن ئاسایشی سۆرانەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نییە و هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی نادیارە.
نوسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکامان ڕایدەگەیەنێ کە بەوپەڕی پەرۆشی و بەرپرسیاریەتییەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستی بە سۆراخ و بەدواداچوونی چڕ کردووە بۆ زانینی چارەنووس و هۆکاری ڕاستەقینەی دەستگیرکردنی ئەم هاوکارەمان، بەردەوامیش دەبین لە هەوڵەکانمان تا گەیشتن بە ئەنجام و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی ناوبراو.
No Comment! Be the first one.