چاویارنیوز _ میدیای کۆباس بڵاویکردەوە، دادگای هەولێر بە غیابی، سزای یەک ساڵ زیندانیکردنی بۆ هاوار وریا براخاس بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی کۆباس، دەرکردووە.
ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە، هاوار وریا براخاس لە ئێستادا لە ئەمریکایە و رایگەیاندووە، گەندەڵی بەرپرسانی هەرێمم گەیاندووە بە ئەمریکا، ئەمەی خوارەوە دەقی تەواوی نووسینەکەی ئەو رۆژنامەنووسەیە کە ئەمڕۆ دادگای هەولێر سزای داوە:
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ گەیاندنی دەنگی ڕەوای خەڵکی کوردستان، دیدارێکی گرنگ و بەرهەمدارمان ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێز (ئانالیس بێرکارت)، بەرپرسی بەرنامە جیهانییەکانی ئەمریکا لە رێکخراوی ناوداری شەفافیەتی نێودەوڵەتی لقی ئەمریکا.
لهم دیدارهدا، کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ و بەڵگەی دروستمان پێشکەش بە بەڕێز رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی کرد، کە تایبەت بوون بە پرسی مافە داراییەکان و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئامانجی سەرەکی ئێمە لەم تەوەرەدا، ڕوونکردنەوەی ڕەوشی بژێوی هاوڵاتیان و بەکارهێنانی پێگەی نێودەوڵەتی ئەم ڕێکخراوە بوو لە پێناو چەسپاندنی شەفافییەت و گەڕاندنەوەی مافە یاسایی و داراییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
سوپاسی پێشوازی گەرم و گرنگیپێدانی بەڕێز (ئانالیس بێرکارت) دەکەین بۆ پشتگیریکردنی بنەماکانی شەفافییەت و مافی مرۆڤ، و هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەکی ئەرێنی بۆ دروستکردنی گوشاری نێودەوڵەتی لە پێناو چارەسەرکردنی ڕیشەیی ئەم کێشەیە.
No Comment! Be the first one.